بهرێوهبهری پۆلیسی سلێمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی رایگهیاند له پاش كهمتر له 72 كاتژمێر هێزهكانمان توانیان ئهو كهسه دهستگیر بكهن كه تهقهی له دكتۆر كهمال ئهحمهد سهعید كردبوو.
عهمید ئاسۆ تهها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند راستەوخۆ دوای رووداوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەهۆی گرنگیی رووداوەکە چەند ئەفسەرێکمان راسپارد بۆ ئەوەی سەرەداوێکمان دەستبکەوێت، سەرئەنجام ئەمڕۆ 5-12-2018 توانیمان ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستگیربکەین.
ئاماژەی بەوەشكرد:" تۆمەتبارەكە تەنها خۆی ئەو تاوانەی ئەنجامداوەو كەسی تری لەگەڵدا نەبووە، پێشتر دەمانچەیەكی لەجۆری میكارۆڤ كڕیوەو تاوانەكەی پێ ئەنجامداوە، دوێنێ سێشەممەش دەمانچەكەی فرۆشتووەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە: تۆمەتبارەكە لەبەردەم پۆلیسدا دانی ناوە بەئەنجامدانی تاوانەكەیدا.
تۆمەتبارەكە دانیشتووی دەرەوەی شاری سلێمانییە بەناوی (ه.ع.ك) لەدایكبووی ساڵی 1982، پیشەی كاسبە.
ئێوارەی دووشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2018، د.كەمال ئەحمەد سەعید، پزیشكی نەشتەرگەریی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن چەكدارێكەوە بەدەمانچە ، تەقەی لێكراو بەسەختی برینداركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.