Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:06

له‌ سلێمانی تەقە لەپۆلیسێک کرا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا

لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  تەقە لەپۆلیسێكی بەشی فریاكەوتن كراوە و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
 
سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیاندووه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقە لە پۆلیسێکی بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتن بە ناوی ( ل.ئ.ح) کراوە و کوژراوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پۆلیسەکە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لای راپه‌ڕین بە ئۆتۆمبێل چوونەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلەکەی و تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە و چەند فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ مفه‌وه‌زی به‌شی كارگێری بووه‌ له‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی و له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.