لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدهگهێنێت ، ئاگاداری گشت کۆمپانیایەکان و بازرگانان و پیلەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ، بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی و پێناسە،دیاری کردنی بەها ژمارە (18974) لە (2018/11/28) ، وە ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران ژمارە(3375) لە ڕێکەوتی (2018/12/3)
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕاشیدهگهیهنێت ، لەبەر بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاکردنی ڕەسمی گومرگی جگەرە لە هەردوو گومرگی ناوەند و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە زیادکردنی ڕەسمی گومرگی لەسەر جگەرەی هاوردە بە ڕێژەی (۱۰۰٪) ئەم بڕیارە لە بەرواری ( 2019/2/14) دەخرێتە بواری جێ بەجێکردن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.