Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:32

شاره‌وانى: هاووڵاتیان وه‌ک پێشووتر ده‌توانن خانوو له‌سه‌ر رووبه‌ری دابه‌ش 2 دروست بکه‌ن

له‌ لێدوانیان بۆ كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌ سنووری شاره‌وانى 5 هاووڵاتییان بێ گرفت وه‌ك پێشتر ده‌توانن خانوو له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌ش دوو دروست بكه‌ن و ئێستا هاووڵاتییان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان بێنن بۆ شاره‌وانى.

به‌شدار ره‌زا سه‌رۆكى شاره‌وانى 5ى هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌ سنووری شاره‌وانى 5 هاووڵاتیان بێ گرفت وه‌ك پێشتر ده‌توانن خانوو له‌سه‌ر شێوه‌ی  دابه‌ش دوو دروست بكه‌ن.

سه‌رۆكى شاره‌وانى 5ى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان بێنن بۆ شاره‌وانى به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى خانوو له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌ش دوو و بێ گرفت شاره‌وانى ڕێگه‌ به‌دروست كردنى خانووه‌كانیان ده‌دات.

له‌ بڕیاری پێشووتری شاره‌وانى راگه‌یاندرا كه‌ خانوو دروستكردن له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌ش 2 ڕاده‌گیرێت، بڕیاره‌كه‌ى شاره‌وانى كاردانه‌وه‌ و نیگه‌رانى هاووڵاتیانى لێكه‌وته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا شاره‌وانى بڕیاری نوێى ئه‌وه‌یه‌ ته‌نیا له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر نه‌بێ كه‌ده‌ست نیشانكراون كه‌ ڕێگه‌ نادرێ خانوو له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌ش دوو دابه‌ش بكرێت ، له‌ گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كانى دیكه‌ شاره‌وانى ڕێگه‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌دات خانوو دروست بكه‌ن له‌سه‌رشێوه‌ی دابه‌ش دوو.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.