له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گومرگی ناوچه‌ی باكوور به نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی خاڵه گومرگیه‌كانی ده‌كات به‌مه‌بستی هه‌ڵگرتنیان، به‌ڵام پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ نوسراوێكیان پێنه‌گه‌یشته‌وه له‌سه‌ر راگرتنی خاڵه گومرگیه‌كانان له‌گه‌ڵ كوردستان.
راكان سعید پارێزگاری سه‌پێندروای كه‌ركووك به سۆمه‌ریه نیوزی وتوه تا ئیستا هیچ نوسراوێكمان پێنه‌گه‌یشته‌وه له‌سه‌ر راگرتنی خاڵه گومرگیه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له نوسراوێكی به‌رێوه‌به‌ری گومرگی ناوچه‌ی باكوور كه به‌رواری 4/11/2018 ده‌رچووه هاتووه پاڵپشت به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له له نێوان به‌رێوه‌به‌ری گومرگی باكوور و به‌رێوه‌به‌ری یاسایی و كاروباری گومرگ له ده‌زگای گشتی گومرگ كراوه بریارمان دا به راگرتنی كار له‌و خاڵه گومرگیانه.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، رێگای هه‌ولێر و كه‌ركووك بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ ئه‌م رێگایه داخرا، دواتر به بڕیارێكی سیاسی به‌غدا ئه‌م رێگایه‌ی به مه‌رج كرده‌وه ئه‌وه‌یش به دانانی باجی گومرك له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل، ئه‌مه بووه بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.