Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:18

جووتیارانی  کەرکووک دژی تەعریبکردنی گوندەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لەلایەن عەرەبی هاوردەوە دەست بەسەر زەوییەکانیاندا گیراوە
کوردستان TV
100%

بەشێک لە جووتیارانی کەرکووک کە لە نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب پێکهاتبوون، لەبەردەم دیوانی پارێزگای کەرکووک، دژی تەعریبکردنی گوندەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4-12-2018 نزیکەی 200 بۆ 300 جووتیار کە لە نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان پێکهاتوون گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم دیوانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدا، كه‌ ئەوانە خاوەنی زەوین، بەڵام لەلایەن عەرەبی هاوردەوە دەست بەسەر زەوییەکانیاندا گیراوە".

ئەو خۆپیشاندان و گردبوونەوانەی ئەو جووتیارانە دوای زنجیرەیەک بڕیاری راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دێت، لەسەر تەعریبکردنی گوندە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک، هاوکاتیشە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەی کە چەند رۆژێک پێش ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەریکردبوو و، ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو ئەگەر راکان سەعید دەست لەوکارانە هەڵنەگرێت، رەنگە شەقام بجووڵێنن، بەڵام ئەمانەی ئەمڕۆ هاتوون، زیاتر جووتیارانی خەڵکی ناحیەکانی شوان، داقووق، دووبز و سەرگەڕان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.