Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 05:58

جەمیل بایک هەڕەشەی توند لە یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی ده‌کات

بایک: ئەگەر یەکێتی لە دژایەتیکردنی پەکەکە بەردەوام بێت، ئەوا هێز دەجووڵێنين
کوردستان TV
100%

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە بە سەرکردایەتیی کرداریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دادەنرێت، هۆشداریی توندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە و ڕای گەیاندووە کە ئەگەر یەکێتی لە دژایەتیکردنی پەکەکە بەردەوام بێت، ئەوا هێز دەجووڵێنن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠١٨ی هەفتەنامەی (باس)، لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئەم دواییەی یەکێتی بۆ داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی (گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە) و دەست بەسەرکردنی کادیرانی تەڤگەر، جەمیل بایک، پەیامێکی نهێنیدا کە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی ناردووە، هۆشداریی توندی داوە کە ئەگەر بەپەلە سنوورێک بۆ ئەو کارانە دادەنرێت، ئەوا پەکەکە کاردانەوەی توندی دەبێت.

لە ڕاپۆرتەکەی هەفتەنامەی (باس)دا کە بەشێک لە زانیارییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە، لەو پەیامە نهێنییەدا جەمیل بایک باسی لەوە کردووە، ئەگەر لە ململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتیدا پەکەکە پشتیوانی لە بنەماڵەی تاڵەبانی نەکردایە، ئەوا بە ھیچ جۆرێک نەیاندەتوانی لەدوای تاڵەبانی، دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن و کۆنترۆڵی زۆنی سەوز بکەن. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر هەڵوێستی ئاسایشی یەکێتی بەرامبەر لایەنگرانی پەکەکە توندتر ببێت، ئەوا ”پەکەکە دوودڵ نابێ لە بەرامبەردا ھێزەکانی بجوڵێنێت و پێگەی سەربازیی خۆی لە زۆر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا فراوان بکات“.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی داوە کە جەمیل بایک بە بنەماڵەی تاڵەبانی ڕاگەیاندووە: ”دەبێت بزانن چ قەڵاچۆڵان و چ گردی دەباشانیش، بەو ھێزەی پەکەکە دەپارێزرێت کە لە چیایی ئاسۆسە، نەک بە ھێزەکانی یەکێتی. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.