Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 10:38

شاندێکی باڵای لوبنان گەیشتە هەولێر

کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی باڵای لوبنان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ و شاندێكی باڵای لوبنان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازییان لێكرا.

بڕیارە، شاندەکەی لوبنان، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و پەیوەندی نێوانیان تاوتوێ بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.