Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 07:44

سلێمانی.. هه‌رزان بوونی نرخی به‌نزین کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوالێتییه‌که‌ی دروستکردووه‌

تێبینیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازو كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌،ده‌شڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه‌.

رێكه‌وت زه‌كی ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازو كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌: ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

ده‌شڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه‌، چونكه‌ ئاشكرایه‌ به‌ هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی كوالێتییه‌كه‌شی خراپده‌بێت.

راشیگه‌یاندووه‌، به‌م بڕیاره‌ ته‌نها هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه‌ دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ لیترێكدا 25 دینار بۆ هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام خراپی به‌نزینه‌كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی خراپبوونی ئۆتۆمبێل و به‌وه‌ش شۆفێران پاره‌یه‌كی زیاتر زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.