له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى داعش ھێرشیان كردووه‌ته سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك سێ قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌ی له سنوری ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كرێ، له شه‌وی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك، بەھۆیەوە ھاووڵاتییەك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
له‌درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه ، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی (ناسر)ی سەر بە ناحیەی رەشاد، كه ده‌كه‌وێته باشووری كەركووك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد: له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه هاوڵاتیه‌كی ناوچه‌كه كوژرا و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی هه‌ر چوار پارێزگای موسڵ، كه‌ركوك، تكریت و رومادی ده‌ستی پێكردۆته‌وه و له‌رێگه‌ی به‌شێك له‌شانه نووستووه‌كانیان، چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.