له به‌رنامه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی ئاسمانی وار تیڤی پسپۆڕێكی بواری ژینگه ڕایگه‌یاند: تا ساڵی 2030 - 2035 ته‌مه‌نی دانیشتوانی شاری دهۆك له 40 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.
له میانه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌نگێن ژیانێ پسپۆڕێكی بواری ژینگه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شێوازی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه دهۆك شارێكی داخراوه و 3 لای شاره‌كه به چیای به‌رز ده‌وره دراوه به‌مه‌ش كه‌شێكی داخراوی بۆ شاره‌كه دروستكردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به هۆی زۆری وێستگه‌ی به‌نزین له شاری دهۆك و قه‌زای سیمێل كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ن ژینگه‌ی شاره‌كه به‌ره‌و پیسبوونه چونكه شاره‌كه پێویستی به ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی وێستگه‌ی به‌نزین نییه كه بریتین له 56 وێستگه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دهۆك شارێكی پاك و خاوێنه و شاره‌وانی شاره‌كه‌ش بایه‌خێكی زۆر به خاوێنی ده‌دات و ڕێگه نادات خاشاك كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆی زۆری وێستگه‌كانی به‌نزین و كارگه پیشه‌سازییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و زۆری مۆلیده‌كانی كاره‌با كه ڕێژه‌كایان له سه‌رانسه‌ری دهۆك بریتییه له 2040 مۆلیده ئه‌مه جگه له مۆلیده‌ی ماڵان و زۆر بوونی تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئۆتۆمۆبیل كه له ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك دایه كه ده‌گاته250 هه‌زار و 970 ئۆتۆمبیل، ئه‌مانه هه‌موویان ژینگه‌و هه‌وای شاره‌كه‌یان پیسكردووه و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن زۆر زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه له شاره‌كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ژینگه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بارودۆخی ژینگه‌یی شاره‌كه نه‌كرێت، تا ساڵی 2030 - 2035 ته‌مه‌نی دانیشتوانی شاری دهۆك له 40 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.