Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:56

سه‌رۆکی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی: هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌که‌ جموجۆڵی زیاتر ده‌خاته‌ نێوان دهۆک و موسڵ

به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ هه‌ڵگیرا
کوردستان TV
#7
100%

عه‌بدولقادر شنگالی، جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك داوایان له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد كه‌ خاڵی گومركی له‌ نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبگیرێت، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ هه‌ڵگیرا.

گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌ نێوان ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و پارێزگای دهۆك هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جموجۆلی بارزگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌ نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی دهۆك، گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت :بوونی ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ له‌ نێوان دهۆك و مووسڵ كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر جموجۆلی بازرگانی و بازرگانانی نیگه‌ران كردبوو، چه‌ندین كاتژمێر رێگه‌ی گه‌یشتنی بازرگانانی به‌ مووسڵ دوور كردبوویه‌وه‌، هه‌ڵگرتنی ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ خاڵێكی گرنگه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بارزگانی له‌ نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نه‌ینه‌وا، جموجۆلێكی زیاتریش ده‌خاته‌ نێوان بازاڕی هه‌ردوو پارێزگاوه‌.

ئه‌یاد حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نه‌هێشتنی هیچ خاڵێكی گومركی له‌ نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی جموجۆلی بارزگانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل زیاتر بێت و بارزگانان زیاتر روو به‌ بارزگانیكردن له‌و سنووره‌ بكه‌ن.

ده‌شڵێت : به‌ هۆی ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ بارزگانان ده‌ستبه‌رداری بارزگانیكردن بووبوون له‌گه‌ڵ پارێزگای نه‌نیه‌وا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا جموجۆلێكی به‌رچاو ده‌كه‌وێته‌ بازاڕ و بازرگانی زیاتر به‌ پڕۆژه‌ و بازرگانیكردن به‌ كه‌لوپه‌لی زیاتره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كه‌.

خاڵی گومركی نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌وێته‌ مه‌یدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی له‌ گوندی فلفێل سه‌ربه‌ قه‌زای تلكێف، ئه‌و خاڵه‌ گومركییه‌ به‌ دووری ٤٦ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری پارێزگای دهۆك و ٣٣ كیلۆمه‌تر باكووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.