Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:17

داعش سه‌رۆک هۆزێکی نه‌ینه‌وای گولـله‌ بارانکرد

دزه‌یان كردۆته‌ ناو گوندی عه‌مرین سه‌ربه‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌رۆكھۆزێكی له‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، گولـله‌بارانكردووه‌.

عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری ، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، له‌ لێدوانیكدا روونیكرده‌وه‌ شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستانی داعش كه‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییان پۆشیبوو دزه‌یانكرده‌ ناو گوندی عه‌مرین سه‌ربه‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.

ئه‌حمه‌د جبوری گوتیشی: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش ھه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی راغب عه‌بدولھادی به‌درانی یه‌كێك له‌ سه‌رۆھۆزه‌كانی ئه‌لبو به‌دران و به‌ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوشتوویانه‌ و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ھه‌ڵاتوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.