دوای ده‌ست به‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی ، به‌رهه‌م ساڵح به فه‌رمانێك گرێبه‌ستی 46 فه‌رمانبه‌ری كوردی نێو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن و سه‌ر به‌یه‌كێتین.
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌كاره‌كه‌یان ده‌ركراون و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه ، له نامه‌یه‌كدا داوایان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بوون، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، گرێبه‌سته‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی، بۆیه داوایان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بڕیاره بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌و ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كراوه.
بۆ/ به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
بۆ/ ئه نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی
بۆ/ مه كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی
داواكارین له به‌رێزتان داوا له‌به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ن كه بگه‌رێینه‌وه سه‌ركاره‌كانمان دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی (4)ساڵه خزمه ت ده‌كه‌ین له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌ك فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه ئه‌مڕۆ به بڕیارێكی له ناكاو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی گرێبه‌ستی (46)فه‌رمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه سه‌رجه‌میان كوردن و یه كێتین و به‌شێكیان خاوه‌ن كه‌س و كاری شه‌هیدن ، كه له كاتیكدا چاوه‌ڕوانی بریارێكی له‌و شێوه نه‌ده‌كرا به ڵكو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه گرێبه‌سته‌كان بكرێت به هه‌میشه‌یی.
تكایه تكایه به دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
له گه‌ڵ رێزدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.