قوتابییه‌كی كوردی دانیشتووی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی زانكۆیه‌كی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ردار عه‌بدولـڵا حسێن، ناوی ئه‌و قوتابییه‌یه كه له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین كارده‌كات، له ساڵی 2017 له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی (ئیراسموس موندوس مه‌رحه‌با) بۆ خوێندنی ماسته‌ر له بواری زمانی ئینگلیزی له زانكۆی ئه‌لمێریا له ئیسپانیا وه‌رگیرا و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ناوبراو له ناوه‌ڕاستی مانگی 7ی ئه‌مساڵ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، و له لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆوه پله‌ی نایابی باڵای پێ به‌خشرا.
به هۆی گرنگی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن زانكۆكه‌یه‌وه پێشنیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی له یه‌كێك له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و بواره بۆ كرا، دوێنێ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3ی دیسه‌مبه‌ری 2018 له زانكۆی ئه‌لمێریا به گشتی ئه‌نجامی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر به‌شه‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری بۆ ساڵی 2017 – 2018 بڵاوكرده‌وه و له ناویشیانا "سه‌ردار عه‌بدولـڵا حسێن" وه‌كو یه‌كه‌می ماسته‌ر له بواری زمانی ئینگلیزی به‌هۆی تۆماركردنی به‌رزترین نمره له وانه‌كانی و ماسته‌ر نامه‌كه‌ی كه تێكراكه‌ی نایاب بووه هه‌ڵبژێردراوه.
شایه‌نی باسه ڕانیه پاڵه‌وانی لێ نابڕێت و به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك كوڕێكی ڕانیه سێیه‌می جیهانی به‌ده‌ستهێنا له له‌شجوانی و یه‌كێكی تر پله‌ی یه‌كه‌می له ڕاكردندا به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئه‌م جاره‌شیان ماسته‌رنامه‌ی قوتابی "سه‌ردار عه‌بدولـڵا حسێن" پله‌ی یه‌كه‌می له زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئیسپانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.