فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگای شه‌قلاوه به‌رامبه‌ر بهگهس شۆرش به‌هۆی مه‌شغولی شۆفێره‌كه‌ی تیژرۆییه‌وه خۆی كێشا به‌دواوه‌ی لۆریه‌كی وه‌ستاو.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه شۆفێری نیسانه‌كه به‌سه‌ختی زامداربوو جگه له‌زیانی ماددی زۆر كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وت.
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: له‌م رووداوه‌دا نه لهڤیدیۆكهی ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه ونه له قسه‌كانی شۆفێره زامداره‌كه نه‌مانبیست كه‌وا هۆكاری مهشغولیهكهی چی بووه بۆچی ئه‌م لۆریه‌ی نه‌بینیووه.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: دیمه‌نه‌كان پێت ده‌لێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه شۆفێره‌كه به مۆبایله‌وه مه‌شغول بووببێت، بۆیه ئه‌م لۆریه‌ی نه‌بینیووه كه وه‌ستاوه له تهنیسشتی رێگاكه.
فازل حاجی له كۆتاييدا تكا له شۆفێران ده‌كات له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل مۆبایل به‌كار مه‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.