عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه ، ناوی كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌تی راده‌ست كرد كه بڕیاره ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات.
ناوی كانديدئهو هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی ماون به‌م شێوه‌یه : فالح فه‌هد فه‌یسه‌ل فه‌یاز، وه‌زیری ناوخۆ،
فه‌یسه‌ل جه‌ربا، وه‌زیری به‌رگری ، قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب سوهێل، وه‌زیری خوێندنی باڵا، د. سه‌با خه‌یره‌دین تائی، وه‌زیری په‌روه‌رده، د. عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، وه‌زیری رۆشنبیری، هه‌ناو عه‌مانوئێل گۆرگیس، وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌ران، د. نوری ناتق دلێمی، وه‌زیری پلاندانان، دادوه‌ر دارا نورده‌ین، وه‌زیری داد.
وابرِیاره كاتژمێر 12ی نیوهرِۆی ئهمرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.