Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:19

که‌سێک به‌ تۆمه‌تی دزیکردن له‌ مزگه‌وتێکی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ده‌ستگیر کرا

سندوقی كۆمه‌كی مزگه‌وته‌كه‌ی شكاندووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌ هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستگیر كرا كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دزیكردن له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌كه‌ و دانیشی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ سندوقی كۆمه‌كی مزگه‌وته‌كه‌ی شكاندووه‌ كه‌ هاوڵاتیان پاره‌ی تێده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی مزگه‌وت، پاشان به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 443 تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ندكرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.