بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا لایەنەکان سیڤی کاندیدانیان بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه.
سبه‌ی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سبه‌ی دواخرا.
بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی یاسا پێوستە 48 کاتژمێر به‌ر دانیشتنی پەرلەمان لایەنەکان سیڤی کاندیدەکانیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناوی كاندیده‌كانیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.