Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 12:34

هاوپەیمانان لە خورماتوو داعشی بۆردومان کرد

ماوەیەكە چەندین ناوچەی عێراق دەستیان بە جموجۆڵ كردووەتەوە
کوردستان TV
100%


فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕیی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش دەکەن لەسنوری قەزای دوزخورماتوو، بەڵام تائیستا ھیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەكانی داعش رانەگەیەندراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌م سنووره‌ راگەیاند: ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی گوندەکانی نێوان کفری و دوزخوماتویان کردەوە کە بارەگای گروپە چەکدارەکانی تێدایە .

وتیشی:هاوپەیمانان رۆژانە بە فڕۆکە چاودێریی گروپە چەکدارەکان دەکەن لە گوندەکانی غەڕەو پەڵکانە لە سنوری نێوان کفری دوزخورماتوو.

ئەمە لەكاتێكدایە چەكدارانی داعش ماوەیەكە لە چەندین ناوچەی عێراق دەستیان بە جموجۆڵ كردووەتەوە ، مانگانە چەكدارانی داعش 75 ھێرشی چەكداری لە عێراق ئەنجام دەدەن و ئێستا خۆی رێكخستووەتەوە و تەكتیكی خۆی گۆڕیوەو دەستی كردووە بە چالاكییەكانی رفاندن و تەقینەوە و زیاتریش كەسانی سەر بە حكومەت دەكاتە ئامانج.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.