موقتەدا سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی دەکات و هەڕەشەی بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەکات و دهڵێت: کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەدەمە تاریکەکان.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە هەڕەشەی بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەکات.
برای بەڕێزم ئەمڕۆ پێویستە تۆ نەچیتەژێر باری ئەوەی لەپشت پەردەوە ڕوودەدات، تایبەت بەدابەشكردنی پۆستەكان، بەڵكو پێویستی سەربەخۆ بیت، وەك چۆن پەیمانمان پێدایت لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشووتدا.
لە پەیەماکەیدا سەدر وەک نارەزایەتیەک دژی دواکەوتنی پڕکردنەوەی پۆستە وەزاریە بەتاڵەکان، بە عادل عەبدولمەهدی وتووە ئەگەر کەمتەرخەمبی دەبینە ئۆپۆزسیۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەدەمە تاریکەکان، ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەو ماوەیەی کە دەستنیشانمانکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی حکومەت تەنها شەش مانگ تا ساڵێکە و دەبێت لەو ماوەیەدا خۆت بسەلمێنی.
له پهیامهكهیدا سەدر بە عادل عەبدولمەهدی گوتووه، ئەگەر هاتوو سەركەوتوو بوویت لەدانانی بنەما ڕاستییەكان، پشتیوانیت لێدەكەین و حكومەتەكەت بەهێز دەكەین، بەڵام خوانەكردە ئەگەر كەمتەرخەم بیت، ئەوا بەرپرسیار دەبیت لەبەردەم خودا، گەل و مەرجەعییەت، ئەو كات دەبینە بەرهەڵستكاری حكومەتەكەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.