Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:09

به‌وێنه‌.. ڕووداوێکى دڵته‌زێن له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری گیان له‌ده‌ستدانى لێکه‌وته‌وه‌ و هاتووچۆش به‌کاره‌سات ناوی ده‌بات

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

 

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌شه‌قامی 120مه‌تری 2كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سیكیش برینداربوو


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،شه‌وی رابردوو  له‌شه‌قامی 120مه‌تری له‌كۆتایی ئه‌م به‌شه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته‌ نزیك ماجدی مۆل ئۆتۆمبێلیكَی جۆری ئه‌ڤه‌لۆنی تایبه‌ت كه‌شۆفێرو دووسه‌ر نشینی تێدابوو به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ خۆی كێشابه‌و به‌ردانه‌ی كه‌دانراون ، له‌كۆتایی رێگایه‌كه‌ كه‌پێت ده‌لێن لێره‌وه‌ رێگایه‌كه‌ داخراوه‌


فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ شۆفێرو سه‌رنشینه‌كه‌ له‌شوێنی روداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا ، یه‌كێكی دیكه‌ش كه‌سه‌رنشین بووه‌  كه‌ئافره‌تێك بوو به‌سه‌ختی زامداربوو 


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌لیكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ لێخوڕین بووه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری ماده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر ، ِچونكه‌ بڕێكی زۆری ماده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌هه‌بووه‌ ، ئێمه‌ كه‌چووینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆلێپیچینه‌وه‌ له‌هۆكاره‌كان توشی شۆك بوین  ، چونكه‌ به‌ردێك كه‌كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌ ته‌نێك بێت به‌هۆی زه‌بری پیاكێشانه‌وه‌ بفرێت بۆمه‌ودای زیاتر له‌ 50مه‌تر جێگای سه‌رسورمانه‌ 
، جێگای پرسیاره‌ ئایا خێراییه‌كه‌ چه‌ندبووه‌ به‌رله‌روداوه‌كه‌؟


 فازل حاجی له‌كۆتادا تكا ئه‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ،  تكایه‌ چیتر لێخوڕین مه‌كه‌ن له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر  ، ئێمه‌ پێتان نالێین مه‌خۆنه‌وه‌  ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌یان جاریش پێتان بڵێین هه‌ر ده‌خۆنه‌وه‌ ، تكاتان لێده‌كه‌ین كه‌ئه‌گه‌ر خوارتانه‌وه‌ شۆفێری مه‌كه‌ن ، بۆئه‌وه‌ی ماڵی خۆتان وخه‌ڵك وێران نه‌كه‌ن

1

1

 

111

1
 

11

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.