Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:27

پارتى دیموکراتى کوردستان کاندید بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت دیاری ده‌کات

له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی سه‌ركردایه‌تى پارتى بریار له‌سه‌ری ده‌درێت
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى 12 ى 2018 ، به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ستى پێكرد 


په‌یامنێری كوردستان ڕایگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ شاندی پارتى ڕاده‌سپێردرێ بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێك هێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 

ڕاشیگه‌یاند ، پارتى له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كاندید دیاری ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، وه‌ك لایه‌نى براوه‌ى یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رپرسه‌ له‌ده‌ست نیشانكردنى ده‌سته‌ى داهاتووی سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی سه‌ركردایه‌تی چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت  وه‌ك ته‌واو كردنى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانى عێراق  ، سه‌ردانى بۆ وڵاتانى كه‌نداو  باسى لێوه‌ده‌كرێـت

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.