Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:39

سزای شۆفێریکردن له‌ژێر کاریگه‌ریی سه‌رخۆشی‌ و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان بزانه‌

له‌ 1 تا 3 مانگ به‌ند ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


به‌شی (22) له‌یاسای ژماره‌ (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004) تایبه‌ت كراوه‌ به‌به‌لێخوڕین له‌ژێر كاریگه‌ریی سه‌رخۆشی‌و ماده‌ كهولیه‌كان‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان: - 
1 سزا ده‌درێت ئه‌و كه‌سه‌ به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌سێ‌ مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌(300) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له‌(500) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه‌ ده‌یگرێته‌وه‌، 
هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسێت به‌لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی سه‌رخۆشی یاخود ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ده‌كرێت مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌دوو مانگ كه‌متر نه‌بێت‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك. 
2 له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان حاڵه‌ت بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان تاوانی پێشووی كه‌ له‌بڕگه‌ی یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌، سزا ده‌درێت ئه‌و كه‌سه‌ به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌سێ‌ مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن، له‌كاتی ته‌واوبوونی حوكمه‌كه‌یه‌وه‌ سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌(500) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له‌(یه‌ك) ملیۆن دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه‌ ده‌یگرێته‌وه‌‌و مۆڵه‌ته‌كه‌شی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت‌و له‌یه‌ك ساڵیش زیاتر نه‌بێت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.