Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:16

ئاوه‌ڕۆکانی موسڵ به‌هۆی ته‌رمی داعشه‌وه‌ گیراون

دەیان تەرم لە ئاوەڕۆكانی شارەكە هەن
ئاوه‌ڕۆكانی موسڵ به‌هۆی ته‌رمی داعشه‌وه‌ گیراون
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتی: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری موسڵ چەندان گەڕەكی شارەكە بەتایبەتی لە بەری ڕاست ژێرئاو كەوتن، گوتیشی دەیان تەرم لە ئاوەڕۆكانی شارەكە هەن كە وایان كرد ئاوەڕۆكان بگیرێن. 

داعش لە حوزەیرانی 2014 دا هێرشی كردە سەر چەندان شاری عێراق، لەوانە مووسڵ و داگیری كرد، هه‌روه‌ها جیا له‌ پاشماوه‌ی ته‌رمی داعش كه‌ بەهۆی جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەیان كەسی تر كوژران كە هێشتا تەرمەكانیان لەژێر پاشماوەی رووخاوی شاره‌كه‌ ماوه‌ و به‌هۆی ئه‌م بارانه‌ به‌خوڕه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو لافاو ڕای ماڵیون بۆ لای ئاوه‌ڕۆكان و بووه‌ته‌ هۆی گیرانیان. 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن گوتیشی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەخوڕ كە پارێزگاكەی گرتەوە بووە هۆی ژێرئاو كەوتنی زیاتر لە 300 خێوەتی ئاوارەكان لە ناوچەی نەمروود و بەو هۆیەشەوە خێزانەكان بۆ كەمپەكانی تر گوازرانەوە تا كاتی چاككردنەوەیان. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لەكاتی پشكنینی ئاوەڕۆكان دەركەوت كە چەندان تەرمیان تیادایە كە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە دوا ساتەكانی بوونی لە شارەكە و بەر لە ئازادكردنی ئەو كارەی كردووە.  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.