هەلی کۆپتەر و فرۆكه جهنگیهكانی توركیا بۆ جارێکی دیکە چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد، بههۆی بوونی بنكه و بارهگای پهكهكه.
پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ ژمارەیەک هەلی کۆپتەری جەنگی سوپای تورکیا بەبیانوویی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە بۆردومانی هەریەک لە بناری چیایی لێلکان وگەرویی کەوەرتێ وچیایی بندێوانەیان لە سنوری خواکوڕک ودەشتی هێرت کرد .
بۆردومانەکە لە نزیک گوندو ئاوایەکانی لێلکان و خەلیفان و سیران و گوڕەشا بووەو هەلی کۆپتەرەکان زۆربەنزمی بەسەر ناوچەکە داسوڕاونەتەوە و مەترسیان بۆ هاووڵاتیان و گوندنشینانی ئەو دەڤەرە دروست کردووەو لەئەنجامی بۆردومانەکانیشدا زیان بە ژینگەو ئاژەڵ و ماڵاتکانی خەڵکی ئەو سنورە گەیشتووەو لەنزیک گوندی سیران ژمارەیەک ئەوسپ و ئاژەڵی هاووڵاتیەکی ئەو گوندە بەربۆردومانەکان کەوتوون و لەنێوچوونە.
بەپێی زانیاریەکانی کورستان تیڤی شەوی ڕابردووش فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەیەک چەند شۆێنێکی ناوچەکانی خواکوڕکیان بۆردومان کردووە بۆردومان کردنی ناوچەکە دوایی ئەوەدێت کە بەرە بەیانی ئەمڕۆ ماوەی چەند خولهكێك لەچیایی لێلکان شەڕ لەنیوان پەکەکەو سەربازانی تورکیا ڕوویی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.