به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى كه‌سێكى ڕاگه‌یاند كه یه‌ك كیلۆ ئاڵتون و بڕێك پاره‌ى بیانى له ماڵێكدا له‌شارى سلێمانى دزیوه.
نه‌قیب، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت" هێزه‌كانى نه‌هێشتنى تاوانى پۆلیسى سلێمانى، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه بڕى یه‌ك كیلۆ ئاڵتون چه‌ند بڕێك پاره‌ى بیانى له دۆلار و پاوه‌ند و پاره‌ى عێراقى له ماڵێكدا بردووه".
وتیشى" تۆمه‌تباره‌كه زانیویه‌تى كه خاوه‌نى ماڵه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و پاشتر تۆمه‌ته‌كه‌ى ئه‌نجامداوه، پاش ئاگاداكردنى هێزه‌كانى نه‌هێشتنى تاوان و خسته ژێر چاودێرى توانراوه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت".
پێشتر تۆمه‌تباره‌كه تاوانى دیكه‌ى ئه‌نجامداوه، مانگێك پێش ئێستا له‌سه‌ر تاوانى دزى ده‌ستگیركراوه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ها به بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 443 له‌یاساى سزادانى عێراقى تۆمه‌تباره‌كه به‌ندكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.