Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:22

مالیکی: ڕێگه‌ نادرێت خاکی عێراق بۆ لێدانى ئێران به‌کار بهێندرێت

مالیكی: عێراق نابێته‌ ئه‌ندامى هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كى ئه‌مریكاو سعوودیه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر سعوودیه‌ و به‌ پشتیوانیكه‌رى داعش ناوى هێناو جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ عێراق ناچێته‌ به‌ره‌ى دژ به‌ ئێرانه‌وه‌.

نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ میانى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنى ئێرانى، ڕایگه‌یاند" عێراق نابێته‌ ئه‌ندام له‌هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كدا كه‌ ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی تێدا بن و دژ به‌ ئێران بێت".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕێگه‌ نادرێت خاكی عێراق بۆ لێدانى تاران به‌كار بهێندرێت، گوتیشی: "به‌غدا ناچێته‌ هاوپه‌مانێتییه‌كه‌وه‌ وڵاتێكی وه‌ك سعوودیه‌ی پشتیوانیكه‌رى داعشى تێدابێت، كه‌ جگه‌ له‌ جه‌نگ و كاره‌سات هیچی دیكه‌ى بۆ عێراق نه‌بووه‌".

ئاشكراشی كرد، واشنتۆن له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا بخاته‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ كه‌ ڕیاز سه‌ركردایه‌تى ده‌كات. گوتیشی: "پێویسته‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ میحوه‌رى ئه‌مریكا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.