جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری دهۆک دەکات و لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەداد بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی دهۆکی کردووە.
لە سەردانەکەیدا، بەشیر حەداد، کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و نەینەوا یاوەریی دەکەن، لە باروگوزەرانی هاووڵاتییانی دهۆک و بارودۆخی ئاوارە عێراقییەکان لەو شارە، دەکۆڵێتەوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرهاد ئەتروشی، پاێزگاری دهۆک پێشوازیی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندە یاوەرەکەی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.