Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:13

عێراق 133 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌

41 ملیار وڵاتانی کەنداوە لەسەر رژێمی پێشووه‌
کوردستان TV
100%


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی رایگەیاند قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق گه‌یشتووته‌ 133 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.

عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: قەرزەکانی سەر عێراق 133 ملیار دۆلارە، قەرزە دەرەکییەکانی 73 ملیار دۆلار دەبێت و 49 ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە.

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە لەنێو قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق 41 ملیار دۆلار قەرزەکانی وڵاتانی کەنداوە لەسەر رژێمی پێشووی عێراق و ئەم قەرزانە بێدەنگییان لەسەرە، واتە ھیچ باس ناکرێت و بەبێ سووە.

سەبارەت بەو قەرزانەش عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی زیاتر دەڵێت ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ سڕینەوە و ھەڵگرتنی 90 لەسەدی ئەو 41 ملیار دۆلارە لەسەر عێراق، ھاوشێوەی رێککەوتنی یانەی پاریس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.