له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لێژنه‌ى كاروباری ته‌ندروستى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به ئامانجی خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و برینداره‌كان ، له‌ماوه‌ی رابردوو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سێ وه‌زاره‌تی مه‌ده‌نی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێندرا، بۆئه‌وم مه‌به‌سته لیژنه‌كه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و به هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه تیشكخرایه‌سه‌رچۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی ودابینكردنی كه‌رسته و پێویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه له قۆناغی كۆتایی دایه .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه‌كان، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین پێشنیاریان خسته‌روو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.