Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:20

پۆلیسى هه‌ولێر : که‌سێک له‌ساته‌ وه‌ختى دزینى ئۆتۆمبێلێکى جۆری تاکسی ده‌ستگیر کرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەڕێکەوتی 28 ى 11 ى 2018 ،  پۆلیس لەلایەن هاوڵاتیەک ئاگادارکرانەوە کەوا کەسێک هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەدات لەجۆری (نیسان سنی تاکسی)، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

ڕائید نه‌جمه‌دین حوسێن عومه‌ر خان  بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن، مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو توانیان تۆمەتبار لە شوێنی تاوان دەستگیر بکەن.

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبار بەناوی (ب. ک. ر.)، تەمەن (٢٤)ساڵ، دوای دەستگیر کردنی دانینا بەتاوانەکەی کەوا کاتژمێر (٢:٣٠)ی شەو داوای لە شۆفێری تاکسیەکە کردوە بیگەیەنێتە گوندی گەزنە لە ڕێگا هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەدات و شۆفێرەکە ڕێگری لێکردوە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلەکە بەر بەربەستێک دەکەوێت و زامدار دەبن پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لەشوێنی ڕووداو دەستگیر بکات.

له‌كۆتادا پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەر کرا،  بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤١) لە ی.س.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.