Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:08

نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 11 راگه‌یاندرا

له‌راگه‌یاندراوی كاره‌با
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (216 وشە)
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی دووەم (44) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە44 دینار بۆ مانگی 11 دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 180 بۆ 200 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 8000 بۆ 9000 هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی دوازدە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی دەبێت، لەوماوەیەدا كارەبای نیشتیمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، ، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (228) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.