Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:31

نێچیرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ڕێز و پێزانینێکى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆک بوشى باوک هه‌یه‌

سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى جۆرج بوش ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌یان و به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوشى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا  جۆرج ده‌بلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له‌م كاته‌ سه‌ختانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى گه‌وره‌ دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌.

گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه‌ كه‌ ساڵى 1991 ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ سه‌پاندنى ناو‌چه‌ى دژه‌فرین له‌ هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له‌ سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕژێمى به‌عس پاراست و بووه‌ هۆى بووژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. سه‌رۆك بوشى باوك بۆ هه‌میشه‌ به ‌زیندوویى له‌ یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى دیسه‌مبه‌رى 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.