Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 06:38

به‌ڤیدیۆ.. به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ نهۆمی یه‌که‌می شوقه‌کانی گه‌ڕه‌کی شه‌هیدانی هه‌ولێر ژێرئاو که‌وت

هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه‌ شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه‌ لافاو دروستبوو و نهۆمی یه‌كه‌می شوقه‌كانی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ، ژێرئاو كه‌وت.

به‌گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، لافاوه‌كه‌ به‌هۆی رووخانی پردێكه‌وه‌ روویداوه‌ كه‌ له‌ ناحیه‌ی داره‌توو سه‌ر به‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست كراوه‌.

وه‌ك شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، رووخانی ئه‌و پرده‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی لافاو له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان.

لافاوه‌كه‌ ته‌نها زیانی ماددی به‌ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.