Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:19

5 تۆمەتبار دەستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی هێزەكانمان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە یاسا هەڵاتوون ، لەماوەی هەفتەیەكدا 5 پێنج تۆمەتباریان دەستگیركران بەم شێوەیە :

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە3 فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .
تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی كە چەند كەسێكی بە چەقۆ بریندار كردووە .
تۆمەتبارێكی تر بە پێی ماددەی 2 ی مۆبایل دەستگیر كراوە .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەرەشەیان لە هاوڵاتیان كردووەو هەوڵی رفاندنیان داوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.