Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:45

بەڤیدیۆ..به‌رپرسێکی باڵای داعش ده‌ستگیرکرا که‌ پلانی کیمیابارانکردنی که‌رکووکی دانابوو

له‌ هێرشی به‌ دیلگرتنی 17 پێشمه‌رگه‌ش به‌شداربووه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌رپرسێكی باڵای داعش كه‌ پلانی بۆ په‌لاماره‌كه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كه‌ركووك به‌ گازی خه‌رده‌ل داڕشتبوو ده‌ستگیركرا، هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دا ناوه‌، له‌ هێرشی به‌ دیلگرتنی 17 پێشمه‌رگه‌كه‌ی حه‌ویجه‌شدا، به‌شداربووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هه‌واڵگریی عیراق، جه‌مال خه‌لیل ته‌ها زه‌ناد ئه‌لمه‌شهه‌دانی، كه‌ (به‌ناو پارێزگاری باكووری به‌غدا و كه‌ركووك)ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بووه‌ و له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا به‌شداری له‌چه‌ندین چالاكیدا كردووه‌، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌.

مه‌شهه‌دانیی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، كه‌ له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا نازناوه‌كانی (ئه‌بو سه‌یف) و )ئه‌بو حه‌مزه‌ ئه‌لكوردی)ی به‌كارهێناوه‌، ساڵی 1973 له‌به‌غدا له‌دایكبووه‌ و ساڵی 1992 ئه‌كادیمیای ئاسایشی نیشتمانیی ته‌واوكردووه‌.

له‌گرته‌ ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كه‌یدا مه‌شهه‌دانی باس له‌وه‌ ده‌كات، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك له‌ ریزی رێكخراوی داعشدا ده‌ستی به‌كاركردووه‌ و مانگی ئاداری 2016ه‌ش به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی وره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، له‌ شارۆچكه‌ی خورماتو هاوه‌نێكی له‌ هێرشه‌كاندا به‌كارهێناوه‌، كه‌ گازی خه‌رده‌لی تێدابووه‌.

هه‌روه‌ها مه‌شهه‌دانی دانی به‌وه‌دا ناوه‌، له‌ هێرشی به‌ دیلگرتنی 17 پێشمه‌رگه‌كه‌ی حه‌ویجه‌شدا، به‌شداربووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.