به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ به‌ره‌و سلێمانی و گه‌رمیان به‌ڕێوه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا شه‌پۆلێكی باران بارین و هه‌وره تریشقه شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه كه پێش بینی ده‌كرێت تاكو كاتژمێر 11 ی شه‌و كاریگه‌ری هه‌بێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: پاشان شه‌پۆله‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی سلێمانی و به‌تایبه‌تی ئێداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین ده‌ڕوات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا پێشبینی ده‌كرێت بڕێكی زۆر باران له‌و ناوچانه‌ش ببارێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌هه‌ندێ شوێن پاشان كۆتایی به شه‌پۆله‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.