ده‌زگای هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ناسراو به سی ئای ئه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار زمانى كوردى له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى زیاد كرد له پاڵ حه‌وت زمانى دیكه كه پێشتر به‌كارى هێناوه.
پێگە ئەڵكترۆنیی CIA بە حه‌وت زمان بابەتەكانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، لەئێستاشدا زمانی كورد بووەتە نۆهەمین لەریزبەندی ئەو زمانانەی كە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لەپێگە فەرمییەكەی خۆیدا بەكار دەهێنێت.
تا ئێستا له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى ده‌زگای هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا حه‌وت زمانى به‌كار هێناوه كه ئه‌وانیش بریتین له عه‌ره‌بى و ژاپۆنى و فڕه‌نسى و كۆرى و رووسى و ئیسپانى و توركى.
ماڵپه‌ڕه‌كه چه‌ندان به‌شى كردووه‌ته زمانى كوردى زانیارى له‌سه‌ر ده‌زگاكه به خوێنه‌رانى كورد ده‌دات، چالاكییه‌كانى خۆى تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌زگای سى ئاى ئه‌ى له ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د چل و حه‌وت به‌مه‌به‌ستی پاراستنى نیشتمانى ئه‌مریكا و به فه‌رمانی هاری ترومه‌ن سێ و سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه دامه‌زراوه، ناوه‌ندى هه‌والگرى ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى جیهان داده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.