ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 30 ڕۆژی دەستنیشانکرد بۆ کارەکانی لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بەمه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی مووچەی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوتای مووچەی ده‌سته‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی عێراق بكرێت.
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیووویه‌تی: ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا بە فەرمانی دیوانی ژمارە 98 لە 13ی 11ی 2018 تەنھا 30 ڕۆژی دەستنیشان کردووە بۆ تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بۆ یەکخستنی شایستەی دارایی و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی قارەمان لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی بە گوێرەی بریاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 26 ی ساڵی 2018.
بە ھەوڵی دڵسۆزان لە ھەرێم و بەغدا ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە، من گەشبینم پشت بەست بە ماددەی 132 ی دەستوور و بریاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 26 ی ساڵی 2018، سەرەڕای ھەڵوێستی ئەرێنی رەسمی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی، ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت.
حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ناو داواکارییەکانی خۆی بۆ لیژنەی ھاوبەشی پێداچوونەوەی بوودجەی 2019 لە نێوان حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران داوای تەرخانکردنی پارەی پێویستی بۆ ئەم بابەتە کردوە، و لە ھەمان کاتدا زانیاری تەواوی کەسوکاری شەھیدان وزیندانیانی سیاسی نێردراوە بۆ بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.