لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌ید چه‌تۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای موسل ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران بارینه‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه كه‌پارێزگای موسل و سنوره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه كه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى لافاو له‌چه‌ندین شوێنى موسل دروست ببێت و زیان به‌هاوڵاتیان بگه‌یێنێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له‌ته‌واوی قوتابخانه‌كانى سنوری پارێزگای موسل پشووی فه‌رمی ده‌بێت
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای موسڵ ڕاشیگه‌یاند ، پشووه‌كه ته‌نیا قوتابخانه‌كان ده‌گرێته‌وه ، له‌دام و ده‌زگاكانى دیكه‌ی حكومی ده‌وام ئاساییه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.