Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:15

5 به‌رپرسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستیان له‌کارکێشانده‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی سوید راگەیەندراوێكیان  بڵاوكردەوە‌ تێیدا دەستلەكاركێشانەوەیا خۆیان لەبزوتنەوەی گۆڕان راگه‌یاند  

له‌به‌شێكى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، ئێمە وەك ئەنجومەنی ئیستای سوید، هەر لەدامەزراندی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەبێ دابڕان خۆبەخشانەبە سەرو ماڵ، بێ دوو دڵی بەبڕوایەكی بەتینەوە بەشداربووین و لە بەرەی گەلدابووین ، لەمێژەوە دەزانین و دركمان كردووە بەتایبەتی لەدوای كۆچی دوایی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ، كە ئەو كۆچە دڵتەزێنە زیاتر بوە دەرفەت و هەلی ڕەخسان بۆهەندێ بەرژەوەندخوازی ناو بزوتنەوەكە ، كە ئەم بزوتنەوەیە لەسەر سكەی خۆی بەلاڕێدا بەرن و بگرە براویشە، هەر بۆیە ئێمە ٥ ی ٣ ی٢٠١٨ وە بەنامەی فەرمی دەستمان لەكاركێشایەوە ، وە لە ١٠ی مانگی ٣ ی هەمان ساڵ هەمو كارێكی خۆمان ڕاگرتووە ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ وەڵامێكی فەرمیمان وەرنەگرتۆتەوە ، هەرلە بەر بارودۆخی نالە باری ناو بزوتنەوەكەو هەڵبژاردنەكان و ئەخلاقی ڕێكخراوەیی لەڕاگەیاندنەكانەوە بڵاومان نەكردەوە ، ئاراممان گرت و نهێنیەكانمان پاراست وبە یەك ووشەش بەشداریمان نەكردوە ، كەچی بەداخەوە فەرمانبەرێكی حكومی كە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانیە لە لایەن ڕێكخەری ژوری ڕەوەندی كوردیەوە ڕاسپێردراوە كۆبونەوە بەبازنەكان بكات، سكرتێری ئەنجومەنیش پێیوتون ئێوە بەچ سفەتێك كۆبونەوە دەكەن چونكە ئێمە تائێستا وەڵاممان وەرنەگرتووە، ڕێكخەری هەمان ژوور بە كاك عەدنان گلی ووتوە (ئێمە دەرتان دەكەین) ئێوە كۆبونەوەی دژ بە ئێمەتان كردوە، جگە لەم نامەیە دەیان نامەی ناڕەزایەتیمان بۆناردون سەبارەت بە ڕێزنەگرتنی پەیكەرەی ڕێكخستنەكان ونەبونی لێپرسراوێكی زیندو ولێها تو بۆ ڕێكخستنەكانی ڕەوەندی كوردی ، دەستوەردان لەكارەكانی ئەنجومەن و دانانی پاسەوانی سێبەر لەسەرمان، دیسان بێ وەڵام بوو. 


دەقی راگەیەنراوەكە وه‌ك خۆیی ... 

راگەیانراوی هەڵوێستی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی سوید بۆ رای گشتی :
بەڕێزان ئێمە وەك ئەنجومەنی ئیستای سوید، هەر لەدامەزراندی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەبێ دابڕان خۆبەخشانەبە سەرو ماڵ، بێ دوو دڵی بەبڕوایەكی بەتینەوە بەشداربووین و لە بەرەی گەلدابووین ، لەمێژەوە دەزانین و دركمان كردووە بەتایبەتی لەدوای كۆچی دوایی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ، كە ئەو كۆچە دڵتەزێنە زیاتر بوە دەرفەت و هەلی ڕەخسان بۆهەندێ بەرژەوەندخوازی ناو بزوتنەوەكە ، كە ئەم بزوتنەوەیە لەسەر سكەی خۆی بەلاڕێدا بەرن و بگرە براویشە، هەر بۆیە ئێمە ٥ ی ٣ ی٢٠١٨ وە بەنامەی فەرمی دەستمان لەكاركێشایەوە ، وە لە ١٠ی مانگی ٣ ی هەمان ساڵ هەمو كارێكی خۆمان ڕاگرتووە ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ وەڵامێكی فەرمیمان وەرنەگرتۆتەوە ، هەرلە بەر بارودۆخی نالە باری ناو بزوتنەوەكەو هەڵبژاردنەكان و ئەخلاقی ڕێكخراوەیی لەڕاگەیاندنەكانەوە بڵاومان نەكردەوە ، ئاراممان گرت و نهێنیەكانمان پاراست وبە یەك ووشەش بەشداریمان نەكردوە ، كەچی بەداخەوە فەرمانبەرێكی حكومی كە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانیە لە لایەن ڕێكخەری ژوری ڕەوەندی كوردیەوە ڕاسپێردراوە كۆبونەوە بەبازنەكان بكات، سكرتێری ئەنجومەنیش پێیوتون ئێوە بەچ سفەتێك كۆبونەوە دەكەن چونكە ئێمە تائێستا وەڵاممان وەرنەگرتووە، ڕێكخەری هەمان ژوور بە كاك عەدنان گلی ووتوە (ئێمە دەرتان دەكەین) ئێوە كۆبونەوەی دژ بە ئێمەتان كردوە، جگە لەم نامەیە دەیان نامەی ناڕەزایەتیمان بۆناردون سەبارەت بە ڕێزنەگرتنی پەیكەرەی ڕێكخستنەكان ونەبونی لێپرسراوێكی زیندو ولێها تو بۆ ڕێكخستنەكانی ڕەوەندی كوردی ، دەستوەردان لەكارەكانی ئەنجومەن و دانانی پاسەوانی سێبەر لەسەرمان، دیسان بێ وەڵام بوو. 
ئێمە بێمنەتین هیچیشمان وەرنەگرتووە تابترسین لێمان بسەننەوە ، ئێستاش هەواڵو هەڵوێستەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە گۆڕان دەچنە حكومەتە تەزویرە كە ی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، كەئەم هەنگاوە دەچێتە خانەی پشتكردن لەگەل و دەنگدەرانی بزوتنە وەی گۆڕان ، كاتی تەزویرەكەش كردیان بەهەڵا ، بینیمان چۆن خۆیان سوورو مۆر كردبوەوە ، كە لەیەك دەنگ خۆشنابن و وەری دەگرنەوە ، ئەوهەموو بەڵێنەیان دابە بەدەنگدەران كوا دەنگەكانی خەڵك ؟؟ یا نایانەوێ شەربەتە ژەهراویە كەنۆش بكەن ودان بە ڕاستیەكانابنێن ، ئێستاش ئەڵێی نەبایان دیوەو نەباران ، تازەبەتازە پێمان دەڵێن {{{ پارتی پێیان باشە بەشداری حكومەتبین }}} بارەكەڵا لە سیاسەتتان ، كە تائێستاش پارتی و یەكێتیتان نەناسیوە ، ئێمە بێشاردنەوە لامان وایە {{ ئەم گۆڕانەی ئێستا چوونە تە هەمان مەدرەسەكەی پدك و ینك }} ئێمە هیوادارین هەڵەبین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین ، {{{ بائێمەش دەركراو بین }}} 
ئێمە هەرلە گەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە وەك دەستەی ئەنجومەن پەیوەندیمان بەم گۆڕانە ی ئێستاوە نامێنێ وە ئێمە ئازادین لەهەر بیرو ڕایەكی خۆمان و پابە ند نین بە هیچ بڕیارێكی ئەم بزووتنەوەیە{{ وەپێمان وایە مانەوەمان لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا بەشدار دەبێن لەكوشتن ولەناوبردنی ڕێبازەكەی كاك نەوشیروان و دژایەتیكردنی }} چونكە وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە ئەم گۆڕانە ئەو گۆڕانەی كاك نەوشیروان نیەو ئەم خانەی ڕاپەڕاندنە خانەیەكی سڕن و كارەكان پێچەوانەی بۆچوونەكانی گۆڕانە ڕاستە قێنەكەیە {خانەی ڕاپەڕاندن بۆتان ناكرێ } { بۆتان نابرێ بەڕێوە } بەم حاڵەتانەوە رێكخستنەكانتان چ لەناوەوەو چ لەهەندەران {{ لە قوتابخانەی بێ مامۆستا دەچێ }} ئێوە ئێمەش دەركەن هەربۆتان چاك ناكرێ ، چونكە خۆتان{ چاك نین } تاڕۆژێ زووتر بڕۆنە ماڵەوە ڕۆژێك زووتر چاك دەبێ دڵنیابن ، باڕۆحی ڕەوان شادیش ئاسودەبێتەوە چونكە دڵنیاین ئێستا چەند نائاسودەیە{ هاوڕێیانی گیانی بەگیانی ڕەوانشاد } {{ ئێوەش هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی }} ئاوڕێك لەبەرپرسیارێتیەكەی سەرشانتان بدەنەوە ، بچنەوە سەرسكەی گۆڕانە كەی پیاوە بیریارە مەزنەكەی گەلی كورد ، ئێمەش هەمیشە پاڵپشت وپشتگیری هەركەسێكین كە غەمخۆرو دڵسۆزانە ، ببێتە فریا د ڕە سی ئەم بزوتنەوەیە لەبەلاڕێ بردنی بزووتنەوەكە ، هەركەسێ لەهەوڵدایە یان بەنیازە ببێتە فریاد ڕەسی بزووتنەوەی گۆڕان لە م چە ق بەستووییە و بیكاتەوە بەگۆڕانەكەی كاك نەوشیروان ، ئەوا دەبێ پەیامی شەفافو ڕاشكاوانەو ڕاست گۆیانەیانەیان هەبێ، بە چەند خاڵێك بخرێتە ڕوو بۆ هەمووانی ناو گۆڕان ، كۆتایی بەم سەركردایەتیە بهێنرێت ، سەركردایەتیەكی نوێی بەسەلیقەو شارەزاو بە دە ربە ست بۆ بەرەی گەل ونیشتیمان پێك بهێنرێ ، ئەمە بەومانایە نیە خوانەخواستە ئەمان بێ سەلیقەو بێدەربەستن ، بەڵام دەكرێ بەگۆڕانكاری گۆڕان هەستێتەوە سەرپێكانی خۆی ، پەیكەرەی ڕێكخستنەكان ڕێزلێگراوو بە پرنسیپ كراوبن ، بەر پرسەكان ،هەڵسوڕاوان وگۆڕانخوازان پابەندی پرنسیپی ڕێكخراوەیی بن ، لێپرسینەوەلە بەرپرسەكان و لەكارەكانیان وەسنورداركرنی كارو فەرمانەكانیان بكرێ ، ئەمە دەكاتە دەستوەرنە دان لە كاروباری یەكتر، لە هەمووئۆرگانەكان و ئاستەكانی بەرپرسیارێتیەكان ، زەمینە ڕەخساندن بۆ كۆنفراسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان ، ئاشكراكردنی داهات و خەرجیەكانی گٶڕان و دیاری كردنی ئۆرگانەكان و كەناڵ و ڕاگەیاندنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان . هیوادارین هیچ نیشانەیەكی پرسیارمان لەسەر دانەنێن ! چونكە وەڵامی خۆمان دەبێ .خۆزگە بەرپرسی ژووری ڕەوەندی كوردی بەرپرسانە مامەڵەی لەتەك بكردینایە تا ئێمەش ئەم نامەیەمان ئاوا بڵاونەكردایەتەوە. 
ئێمەش ماڵ ئاوا لە پابەند بوون ،،،،،،
١/ حەمەعەلی كاكە حەمە بەرپرسی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە سوید 
٢/ عەدنان گلی سكرتێری ئەنجومەن 
٣/ ئازاد حاجی غەریب بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە 
٤/ جاهیدە ساڵح بەرپرسی كاروباری ژنان 
٥/ ئەبوبەكر عەلی بەرپرسی دارایی و لۆجستی 
ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لەسوید 


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.