Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:56

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی ماسی به‌دار ده‌برژێنن

له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ژینگه‌
کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ نووسراوێكیدا كه‌ ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌راتی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی و هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی كردووه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و خواردنگه‌و و چێشتخانانه‌ی ماسی به‌ شێوازی سووتاندنی دار ئاماده‌ ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دار به‌كاربهێندرێت بۆ برژاندنی ماسی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كانیان داده‌خرێت.

ktv

هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه‌ی قایمقامییه‌ت ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ژینگه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.