لە ناحیەى سنونێى سەر بە شنگال لایەنگرانى یەکێتى گەنجانى ئێزیدى نزیک لە پەکەکە، چوونە ناو بارەگاکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چەند چەكدار و لایەنگرێكی پەكەكە لە شنگال پەلاماری بارەگایەكی یەكێتییان دا، ئاڵای حزبەكەیان لەسەر بارەگاكە داگرت.
ئەو لایەنگرانەى یەکێتى گەنجانى ئێزیدى ڕایانگەیاند، هەتا بارەگاکانى تەڤگەرى ئازادى لە سلێمانى ناوچەکانى تر نەکرێنەوە ئەو بارەگایانەى یەکێتى چۆڵ ناکەن.
سهچاوهكانى ههوال ڕایانگەیاند، ژماریەک لە ئەندامانى یەکێتى گەنجانى ئێزیدى دەستیان گرت بەسەر کۆمیتەى ٢ى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە ناحیەى سنونێى سەر بە شنگال.
ئاماژەى بەوەش کرد، بۆ روونەدانى گرژى و ئاڵۆزى، هێزەکانى ئاسایشى سەربە "یەبەشە" دەستوەردانیان لەبارودۆخەکە کردوە.
لایەنگرانى سەربە یەکێتى گەنجانى ئێزیدى ئەوەیانخستەروو، ئەوان زۆر هاوکارى یەکێتییان کردوە لە سنورى شنگال، بەڵام داخستنى بارەگاکانى تەڤگەرى کۆمەڵگەى کوردستانى لە ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى یەکێتى، کارێکى دووژمنکارانەیە و هەتا ئەو بارەگایانە نەکرێنەوە ئاوانیش ڕێگە نادەن بارەگاکانى یەکێتى بکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.