Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:11

به‌ وێنه‌.. لە گردبوونەوەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ سەرۆک بەشێک لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجەدرا

ماوەیەکیش دەست بەسەری دەکەن
کوردستان TV
100%

دوێنێ لە گردبوونەوەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ، سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجەدراوە.

مامۆستا کەمال ئەحمەد خدر سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەناو گردبوونەوەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ پۆلیس و نەجدە ھێرش دەکەنە سەری و ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن و ماوەیەکیش دەست بەسەری دەکەن.

لەو بارەوە محه‌مد ئەحمەد برای ناوبراو به‌ ماڵپەری کوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئەوەی راگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەدەم داواکاری قوتابیانه‌وه‌ نەچووە ئەوە برای من کە سەرۆک بەشی سامانی ئاژەڵە چۆتە لای قوتابییەکانی و گرژی لە نێوان شۆفێرێک لەگەڵ پۆلیس روویداوە لەو کاتەش سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ وێنەی گرتووە ، پۆلیس و نەجدە ھێرشیان کردۆتە سەری و ئازارو ئەشکەنجەیان داوەو دواتر بردویانە بۆ پۆلیس و لەوێش ئازاریان داوە و ھەروەھا لە نەخۆشخانەش ئازاریان داوە و بەجێیان ھێشتووە.

برای ناوبراو راشیگەیاند: داوای یاساییمان لەسەر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەڵادزی و نەجدەو لێپرسراوی پۆلیسی نەخۆشخانەی قەڵادزی لە دادگا تۆمارکردووە و چاوەڕێی حەقی خۆمانین لە یاسا.

جێی ئاماژەیە دوێنێ 29-11-2018 لە بەرامبەر چەند بڕیارێکی راگری کۆلیژی پەروەردەی قەڵادزێ قوتابییانی ئەو کۆلێژە بۆ ماوەی کاتژمێرێک رێگای سەرەکی رانیە -قەڵادزێیان داخست.

کەمال ئەحمەد خدر سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.