Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:41

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

تایبەته‌ به‌ نەهێشتنی هەموو شێوازەكانی رەگەزپەرستی لە جیهاندا
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد
کوردستان TV
100%

شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژنێڤ كرد . 

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ و له‌ رێككه‌وتی 26ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا رێككه‌وتی 14ی مانگی 12 به‌رده‌وام ده‌بێـت و تایبەته‌ به‌ نەهێشتنی هەموو شێوازەكانی رەگەزپەرستی لە جیهاندا.

دیاره‌ رۆژانی 29 و 30 تشرینی دووه‌م ته‌وه‌ری  كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت كراوة به‌ گفتوگۆكردنی راپۆرته‌كانی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ ئه‌ندامێتی دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌س حكوومه‌ت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیان كرد. 

له‌ یه‌كه‌م رۆژی دانیشتنه‌كه‌دا شاندی هه‌رێم سه‌رجه‌م هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان، لەبارەی نەهێشتنی هەموو شێوازەكانی رەگەزپەرستی و ئەو یاسا و بڕیار و رێنمایی و هەنگاوە كرداریانەیا  خسته‌ڕوو كه‌ حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو ناویه‌تی. 

بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندی هەرێمی كوردستان گشت هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش بكات بۆ پتەوكردنی بنەماكانی یەكسانی بەتایبەتی لە بوارەكانی وه‌ك ئاوارە و پەنابەران، منداڵان، ئافرەتان، مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، تاوانەكانی داعش، هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گێڕانەوەی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان و قەرەبوو، ماددەی 140ی دەستووری عێراق، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ رزگاركردنی ئێزیدییە رفێندراوەكان، مافی كرێكاران و كرێكارانی بیانی و هه‌روه‌ها چەند تەوەرێكی دیكە كە لە میانەی گفتوگۆكاندا باسیان لێوه‌ ده‌كرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.