Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:45

زیاتر له‌ 60 ماڵى عه‌ره‌بى هاورده‌ له‌ سنوورى گوندى حه‌فت ته‌غار له‌ قه‌زاى داقوق نیشته‌جێ ده‌کرێن

له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌رده‌كرێن
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ به‌ پشتیوانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و پۆلیسی فیدراڵی، زیاتر له‌ 60  ماڵى عه‌ره‌بى هاورده‌ له‌ سنوورى گوندى حه‌فت ته‌غار له‌ قه‌زاى داقوق نیشته‌جێ ده‌كرێن، ئێستا لەسەر زەوی و زاری كوردەكان خەریكن ڕەشماڵ هەڵدەدەن داگیرده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دانیشوانی ئه‌م گوندانه‌ به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/11/2018، بە بڕیاری راکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت و بە پاسەوانێتی پۆلیسی فیدراڵی عێراق عەرەبە هاوردەكانی ساڵانی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو كە خەڵكی شارەدێی و عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالەن، بە سەرپەرشتیی پۆلیسی فیدڕاڵی، كه‌ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و هێناویانەتەوە بۆ سنووری گوندەكانی  حەفتەغار و كولی‌ تەپەی كوردنشین و، ئەوان بە بڕیارێكی پارێزگاری سەپێنراوەی كەركووك گەڕاونەتەوە.

عەرەبەكان پارەیەكی زۆریان بۆ خەرج كراوە و ئێستا لەسەر زەوی و زاری كوردەكان خەرێكن ڕەشماڵ هەڵدەدەن و تەنانەت دەستیان كردووە بە خانوو كردنیش.

دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ش ده‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌م خاكه‌ ئی باب و باپیرانمانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێره‌ چۆڵ ناكه‌ین هه‌تا دڵۆپێ خوێنمان له‌ له‌ش دابێت، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵێن خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای كرده‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ زاڵ بن، له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

گوتیشی: دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ كاری جوتیاری ئاژه‌ڵداری خه‌ریكن، ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵی ساترەکانیان کردووەتەوە و ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردەیان گەڕاندووەتەوە سنووری گوندی ئەلبو سەراج، کە دەکەوێتە نزیک حەفتەغار.

لەدوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 كه‌ركووك و خورماتوو و داقوق ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم راده‌ستی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا، بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک بەشێکی زۆر لەو خێزانە عەرەبە هاوردانەی لەسەردەمی دەسەڵاتی سەددام حوسێن هێنرابوونە ناوچە کوردستانییەکان جارێکی دیکە هێنراونەوە ئەو ناوچانە، ئەوەش ناڕەزایەتی کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچانەی لێکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.