Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:37

بەم نزیکانه‌ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە

بڕی 185 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەست پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 185 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە.

لەو بارەیەوە، عەمید سالار عبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی عێراق بۆکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەیەکی سەربەخۆ، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمیش، رێکارەکانی تایبەت بەکردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی دەست پێکرد و باڵەخانەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە وەرگیراوە".

عەمید سالار گوتیشی: "لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی 185 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی باڵەخانەکە تەرخان کراوە و لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆش سەرقاڵی دیزاینکردنی باڵەخانەکەن و لەداهاتوویەکی نزیکدا باڵەخانەکە تەواو دەکرێت"

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لەڕێگای مانگی دەستکردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبەسترێتەوە بە بەغداوە و پەیوەندیی دروست دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.