بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پارێزەری رەغدی کچی سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس، رایگەیاندووە، بەم نزیکانە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
رەغد سەدام حوسێن، كچی گەورەی سەدام حوسێن به ئاگاداری باڵیۆزخانهی ئوردن دهگهرێتهوه عێراق.
پارێزهری رهغد به چهند میدیایهكی عێراقی لەگەڵ چەند كوتلەیەكی سیاسی رێكەوتنی كردووە بۆ پێشوازیكردن لە رەغد سەدام حوسێن.
گوتیشی سەردانەكە بەخێرایی دەبێت و بێجگە لە بەغدا ناوچەكانی خۆرئاوای عێراقیش دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو میدیایانە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن ئاگاداری گەڕانەوەی رەغدە و بە پاسپۆرتی عێراقییەوە رەغد دەگەڕێتەوە.
رەغد سەدام حوسێن كچی گەورەی سەدام حوسێن لە ساڵی 1968 لە بەغدا لە دایكبووە و لە ساڵی 1983 دا، هاوسەرگیری لەگەڵ حوسێن كاملی ئامۆزای سەدام كردووە و كچێكی هەیە.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، رەغد بە یاوەریی دایکی و کەسوکارەکەی، عێراقی بەجێ هێشت و روویان لە ئوردن کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.