کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی داخستنی بارەگاکانی ئەو لایەنانەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن له شارى سلێمانى و كهلارو كویه و رانیه، ستایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/11/2018، 15 لایەنی تورکمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان بۆ دیاریکردنی داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجام دا.
دوای کۆبوونەوەکە، هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری یەکێتی بە داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ”گرنگە“.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ”ئەگەر یەکێتی پرسی تیرۆر چارەسەر بکات“، ئەوا پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا باشتر دەبن.
چەند رۆژێکە هێزەکانی یەکێتی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، دەستیان بە هەڵمەتی داخستنی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی، کە حزبێکی ئاپۆچییە و سەر بە پەکەکەیە، کردووە.
ھاكان كاراچای، كۆنسوڵی توركیا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی و داخستنی بارەگاكانیان بە گرنگ دادەنێین و پێوسیتە یەكێتی لە سلێمانی پرسی تیرۆر چارەسەر بكات، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ھەبێت.
كۆنسولی توركیا لە ھەولێر، راشیگەیاند" یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی بڕیارێكی راستی داوە، پێویستە ھۆكاری ئەم بڕیارە بە تیرۆرنیشاندانی تەڤگەری ئازادی و پەكەكە بێت، دەبێت یەكێتی بە تیرۆردانانی ئەم رێكخراوانە لە بڕیاری خۆی بە دوور نەگرێت، ئەوكات ئەگەر پرسی تیرۆر چارەسەر ببێت ئەوا پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان باشتر دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.